لەمیانەی یاریەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و لە یاری نێوان ھەردوو یانی(بەرشەلۆنەی ئیسپانی × ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی) و لە یاریەکی بە ھێزدا کە ھەردو یانە بە ئاستێکی بەرزەوە ھاتنە ناو یاریگا ، سەرەتا یانەی بەرشەلۆنە دەست پيَشخەری کرد و لە دەقەی (١٩)ــدەدا لە ڕێی یاریزانی ئاست بەرزی یانەی بەرشەلۆنە ( پیدرۆ ڕۆدریگێز) تۆمار کرا زۆری پێنەچوو یانەی ئەنتەرمیلان لەلایەن یاریزانی بە توانای یانەکەیەوە (ویسلی شنایدەر) لەدەقە (٣٠)ــدا توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەکەی تۆمار بکات
گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی ھات ، لە گێمی دووەمدا و لەسەرەتای یاریەکەدا لەدەقەی (٤٨)ـــدا یاریزانی بەناو بانگی یانەی ئەنتەر میلان (مایکۆن سیسیناندۆ)
ئاژانسه‌كان: یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئاشكرای كرد، كه پێویسته له ماوه‌ی 30 رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م یاری مۆندیال، تێكڕای هه‌ڵبژارده‌كان ناوی یاریكه‌رانیان ئاشكرا بكه‌ن‌و له لیستێكی 30 ناویدا ئاراسته‌ی فیفای بكه‌ن. له نوسراوه‌كه‌ی فیفادا هاتووه "پێویسته راهێنه‌ران ناوی 30 یاریكه‌ر ئاشكرا بكه‌ن نه‌ك 35 یاریكه‌ر كه له‌مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئاماژه‌ی پێ‌درابوو".
ئاوێنه‌سپۆرت: به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردنی بۆ كۆتایه‌كانی ئاسیا، دوای سه‌ركه‌وتنی له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا كه یاریه‌كانی له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، توانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت، كه تاكو ئێستا وڵاتی میواندار دیارنیه، نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراقی گه‌یشته شاری هه‌ولێر بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی مه‌شق‌و راهێنان، كه ماوه‌ی 12 رۆژ ده‌خاینێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌چوار گۆڵ له‌یانه‌ی به‌نفیكای برده‌وه، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ڤالانسیا به‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام ڤالانسیا ماڵئاوایی كرد له‌خوله‌كه.